سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق لەگەڵ پێشکەشکردنی ناوى پاڵێوراوانى حه‌وت وه‌زاره‌تى حكومه‌ته‌كه‌ی بە پەرلەمانی عێراق به‌مه‌به‌ستى ده‌نگدان له‌سه‌ریان هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئه‌وانه‌ى پێیان وایه له‌رێگه‌ى گوشاره‌وه ناچارم ده‌كه‌ن ده‌ستله‌كاربكێشمه‌وه ئه‌وانه هه‌ڵه‌ن".
نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى عادل عه‌بدولمه‌هدى سەرۆکوەزیرانی عێراق ده‌قى نامه‌یه‌كى عادل عەبدولمەهدی سه‌رۆک وه‌زیرانى بڵاوكرده‌وه كه ئاڕاسته‌ى پهرلەمانى كردووه‌و تیایدا ناوى پاڵێوراوى حه‌وت وه‌زاره‌تى به‌تاڵى كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ی پێگه‌یاندوون، هاوکات رونكردهوهیهكىش له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك داوه کە پەیوەستن بەو گوشارانەی بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاڕاستەی دەککرێت.
لە نامەکەدا عادل عەبدولمەهدی ئاماژە بەوەدەکات"ئه‌وانه‌ى پێیان وایه به دروستكردنى گوشار ده‌ستله‌كار ده‌كێشمه‌وه، ئه‌وانه هه‌ڵه‌ن".
هەروەها لە نامەکەدابە بروای وەرۆکوەزیران، دیارده‌ى ناكۆكى و ركابه‌رى سیاسی له نێوان لایه‌نه‌كاندا كارێكى ئاسایی و دیموكراسیانه‌یه.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ده‌شڵێت"زۆرێك ئیمزاى په‌رله‌مانتارانم پێگه‌یشتووه بۆ پاڵپشتیى له پاڵێوراوێكى دیاریكراو بۆ پۆسته‌كان، به‌ڵام من ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێرم كه خۆم پێم باشه".