٧٥ ملیۆن دینار دەدرێت بەفەرمانبەران بۆ شوقەکڕین

بانکی ڕافیدەین بڕیاریدا بڕی ٧٥ ملیۆن دینار وەکو قەرز بداتە ئەو فەرمانبەرانەی کە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون نین و کرێچین.

میدیا عێراقییەکان بلآویانکردەوە کە پارەی بانکی رافیدەین، تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە کرێچین و تا ئێستا سودمەندنەبوون لە وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون.

لە هەواڵەکەدا هاتووە" ئەو کەسەی سودمەند دەبێت پێویستە بە بەڵگە و دیکۆمێنێتەوە بیسەلمێنێت کە خانووی نیە و لە هەمانکاتیشدا دەبێت ڕوون بێتەوە کە پارەکەی بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوونە".

باس لەوەش کراوە، پارەکە فەرمانبەرانی گرێبەست ناگرێتەوە تەنها ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە بەشێوەیەکی هەمیشەی دامەزراون.
 هەرچەندە زنیاری ئەوە لە ئارادایە ئەو بڕە پارەیە ئەو فەرمانبەرانەی هەرێمیش دەگرێتەوە کە سەر بە حکومەتی ناوەندن، بەلآم بانکی رافیدەیەن لقی لە کوردستان نییە.




PM:11:37:08/12/2018