به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی سێ تۆمه‌تباری داواكراوی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاتووە "له‌به‌رده‌وامیی ھه‌ڵمه‌ت و چالاكییه‌كانی به‌ش و بنكه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌رشی ده‌كرێت، بنكه‌ی پۆلیس بازیان سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد".
ڕاشیگەیاندوە "ھه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی ماده‌كانی (443، 456، 446) له‌یاسای سزادانی عیراقی ده‌ستگیركراون و له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بوون".