په‌یامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA) له جۆله‌مێرگ بە ساڵێک و هەشت مانگ زیندانی سزا درا.
ئه‌مڕۆ دانیشتنی دادگه لە دادگای سزا قورسه‌كانی جۆله‌مێرگ به‌ڕێوه‌چوو. گوندوز له دانیشتنه‌كه‌دا به‌رگری له خۆی كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بڵاوكراوه‌كانی له چێوه‌ی ئازادی بیروڕادا بووه و داوای كرد ئازاد بكرێت.
بەڵام ده‌سته‌ی دادگه بڕیاری خۆی ئاشكرا كرد و به تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخستن» سزای ساڵێك و ٨ مانگ زیندانی كردنی بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه بڕیه‌وه.
دادگا به‌و مه‌رجه‌ی تا ٥ ساڵ هه‌مان «تاوان» دووباره نه‌كاته‌وه، ڕۆژنامه‌وان هه‌مزه گوندوزی ئازاد كرد.