ماکرۆن لەگەڵ هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات کۆدەبێتەوە

فەڕەنسا ڕایگەیاند لە سوریا ناکشێنەوە، هەروەها ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بانگهێشتی نوێنەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات بۆ کۆشکی ئیلیزێ لە پاریس.

خالید عیسا، نوێنەری پەیەدە لە فەرەنسا بە ئاژانسی AFP ڕاگەیاندووە ئەمڕۆ ڕیاز زرار و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات دەبنە میوانی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا.

پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٥ لەسەر بانگێشتی فرانسۆ هۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا، ئاسیا عەبدوڵا هاوسەرۆکی پەیەدە و نەسرین عەبدوڵا فەرمانداری یەپەژە خالید عیسا نوێنەری پەیەدە لە فەرەنسا بوونە میوانی کۆشکی ئیلیزێ.


AM:09:18:21/12/2018