لەکاتى ڕووماڵکردنى خۆپیشانێکدا، هێزە ئەمنیەکانی سلێمانى، پەیامنێرێکى ئاژانسى هەواڵى "ڕۆژنیوز" لەگەڵ ژمارەیەک خۆپیشاندەردا دەستگیردەکەن.
وا بڕیابوو کاتژمێر ١:٠٠ى پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە شەقامى سالمى شارى سلێمانى، خۆپیشاندانێک دژى گۆشەگیرى سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان- پەکەکە، بەڕێوەبچێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکانى سلێمانى ڕێگرییان لە خۆپیشاندانەکە کرد و بە دەیان خۆپیشاندەریان دەستگیرکرد.
بەرهەم لەتیف، پەیامنێرى ئاژانسى هەواڵى ڕۆژنیوز، کە بە ئامانجى ڕووماڵکردنى خۆپیشاندانەکە ڕۆشتبووە شوێنى خۆپیشاندانەکە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراوە و هەتاوەکو ئێستا ئازاد نەکراوە.