یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ کڕینی نەبیل فەکیر دەستپێدەکات



رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ بڵاویان کردۆتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ کڕینی نەبیل فەکیری یاریزانی فەرەنسی یانەی لیۆن دەخاتە گەڕ و ئەو یاریزانە دەباتە ریزەکانیەوە.
رۆژنامەی مارکا ئەمڕۆ بڵاوی کردۆتەوە، سەرەڕای ئەوەی نەبیل فەکیر تا ساڵی ٢٠٢٢ گرێبەستی لەگەڵ یانەی لیۆن هەیە، بەڵام ئیدارەی ئەو یانەیە بەتەمای کڕینی ئەو یاریزانە فەرەنسیەیەو دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانە بیباتە ریزەکانیەوەو گفتوگۆکانی لەگەڵ ئیدارەی ئەو یانەیە دەستپێبکات.
بێجگە لە یانەی ریاڵ مەدرید، یانەکانی چێڵسی و لیڤەرپوڵیش کڕیاری ئەو یاریزانەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە.



PM:10:06:24/12/2018