خەزعەلی هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

ئه‌مینداری گروپی چه‌كداری عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق له‌عیراق، هۆشداری ده‌داته‌ ترامپ ئه‌گه‌ر هێزه‌كانیان له‌ئه‌مریكا نه‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌. 

قه‌یس خه‌ز عه‌لی، ئه‌مینداری گشتی گروپی عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق له‌تویتێكیدا لەبارەی سەردانە کتوپڕەکەی ترەمپەوە بۆ عێراق رایگه‌یاند" ئەم سەردانەی ترەمپ بۆ بنکەیەکی سەربازی لە عیراق بەبێ رەچاوکردنی رێوشوێنە دیپلۆماسییەکان راستیی پڕۆژەی ئەمریکی لە عیراقدا دەرخست 

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، "عیراقیه‌كان له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌مریكا ده‌ده‌نه‌و ئه‌گه‌ر بێتوو هێزه‌كانیان نه‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌".

خه‌زعه‌لی جەختیکردەوە لەوەی "ئەگەر هێزەکانت لە عیراق نەچنە دەرەوە، ئەوا ئەزموون و توانای کردنەدەرەوەتانمان هەیە بە رێگای تر کە سوپاکەت دەیزانن وەک چۆن لە 2011 بە زەلیلی دەرپەڕێنران".

شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێکی کتوپڕ گەیشتە عیراق و لەگەڵ بنکەی (عەین ئەلئەسد)ی سەربازی سەر بە پارێزگای ئەنبار لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکادا کۆبوەوە، بەڵام  چاوی بە هیچ بەرپرسێکی عیراقی نەکەوت.

هەروەها ترەمپ لە سەردانەکەیدا جەختیکردەوە، کە هێزەکانیان لە عێراق ناکشیننەوە، ئەمەش کاردانەوەی کەسایەتی و لایەنە سیاسیەکانی عیراقی لێکەوتەوە.
 


AM:09:59:27/12/2018