به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی دهۆك ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی 2018ی بڵاوکردەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی دهۆك ئاماری ڕووداوه‌كانی ساڵی 2018ی بڵاوکردوەتەوە و ئاشکرایکرد 57 كه‌س له‌ناو ئاوی ڕووبار و به‌نداوه‌كاندا خنكاون و 20 كه‌س به سووتان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌رگریی شارستانیی دهۆك، وتیشی"هه‌زار و 935 دوو هه‌زار ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه و لافاو له سنووری پارێزگای دهۆك تۆمار كراون، كه زیانه مادیه‌كانی به زیاتر له پێنج ملیار دینار خه‌مڵێنراوه".