هونەرمەندی دیاری کورد، ڕێبوار سەعید ڕایگەیاند دواین تابلۆی ئەم ساڵی
پێشکەشی سێوان دەکات.
دكتۆر رێبوار سەعید له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی تابلۆکە نووسیویەتی: "دوا تابلۆی ساڵ بۆ قوربانیەکانی ستهم
بۆ سێوەخان. بەوهیوایەی گڕی ئاگرەکان بتوانن تاریکیەکانی زهنیەتمان رووناک
بکەنەوە، نەک جەستەی ژن و منداڵەکان بکاتە دۆزەخی ژیان".
د. رێبوار سەعید یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کورد له ساڵی 1962 لە
تەوێڵە لەدایکبووە، ساڵی 1997 کۆلێژی هونەرە جوانەکانی لە لەندەن تەواو کردووە،
ساڵی1999 بڕوانامەی ماستەری لەدانیشتگای میدل سیکس وەرگرتووە.
لە ساڵی 1983 بۆ ساڵی 2010 بەشداری زیاتر لە 50 پێشانگای هاوبەشدا لە
سلێمانی، هەولێر، تاران، پاریس، ئیسپانیا، لەندەن، کەنەدا، ئەمهریکا، تۆکیۆ،
پۆڵۆنیا کردووە