وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق تەنها پاش ماوەیەکی کەم لە متمانە پێدانی لەلایەن پەرلەمانەوە نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه.
بە گوێرەی میدیاکانی عێراق شه‌یما حه‌یالی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق داوای دەستلەکارکێشانەوەی تۆمارکردوە ئەوەش پاش ئەوەی براکەی بە سەرکردەی داعش تۆمەتبار کرا.
شەیما دەڵێت " ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش زۆرێك له خه‌ڵكی ناچار كرد له مووسڵ كه كاری بۆ بكه‌ن و چه‌كی بۆ هه‌ڵگرن و هاریكاریان بكه‌ن، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یش برای من بووه و له فه‌رمانگه‌یه‌كی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له مووسڵ كاری كردووه."
ڕاشیگەیاند ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه بۆ مه‌به‌ستێكی تر به‌كارده‌هێنرێت، له كاتێكدا هیچ كات ئه‌و بابه‌ته‌مان نه‌شاردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێسته بۆ مه‌به‌ستی سیاسی كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام دۆخی براكه‌م وه‌كی هه‌زاران كه‌سی تر بووه، كه له فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی كاتێك پێش هاتنی داعش كاری لێ كردووه و كارمه‌ندی حكوومه‌ت بووه، ته‌نیا له كاره‌كانی به زۆر ئاماده بووه، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجام دا هه‌ر بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی مووسڵی ژێر ده‌سته‌ی داعش بووه.