سەرۆکی ئەمریکا ناڕەزایی خۆی لەبارەی فرۆشتنی نەوت لەلایەن کوردستانەوە بە ئێران، دەربڕی و رایگەیاند "کورد تۆزێك نهوتیان ههیه، دهیفرۆشن به ئێران، ئێمەش ئەو بابەتەمان پێخۆش نییە".
دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەیدا رایگیاند "ئێستا كورد، شتەکە زۆر سەرنجڕاکێشە، تورکیا حەزیان پێناكات، ههندێكیش خۆشیاندەوێن. منیش حەزم لەو راستییە نییە کە ئەوان تۆزێک نەوتیان هەیە دەیفرۆشن بە ئێران. ئێمە داوامان لێکردوون نەیفرۆشن بە ئێران. بەڵام کورد نەوت دەفرۆشن بە ئێران".
دەشڵێت "ئهمه شتێك نییه ببێته جێگهی جۆش و خرۆشی ئێمه، من ههرگیز بهوه خۆشحاڵ نیم. لە هەمانکاتدا ئەوان شەڕ باش دەکەن کاتێک ئێمە شانبەشانیان شەڕ دەکەین، کاتێک 30 فڕۆکەی ئێف 18 لە پێشیانەوە دەنێرین زۆر باشتر شەڕ دەکەن لەو کاتەی کە ناینێرین. لەگەڵ ئەوەشدا دەمانەوێ کورد بپارێزین بەڵام نامەوێ بۆ هەمیشە لە سووریا بمێنینەوە".
ترەمپ رونینەکردەوە کەئایا مەبەستی کوردی رۆژئاوای کوردستان یان هەرێمی کوردستانە، بەڵام قسەکەی لە کاتی وەڵامدانەوەی پرسیارێکدا بوو لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا.