بەرپرسی
فەرمانگەی ئاوی چۆمان ئاشکرایکرد کە بۆ ماوەیەک ناتوانن ئاوی ماڵان دابەش بکەن.:
"بەهۆی بەفربارین و سەرمای ناوچەکەوە بۆرییەکانی ئاو شکاون و ناتوانین ئاوی
پاک دابین بکەین".
ئازاد عه‌باس،
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ئاوی چۆمان بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه ئاوی
چۆمانی لێ دابین ده‌كرێت ئاوی تاڤگه‌ی پڕژێییه،
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كوێستانی و شاخاوییه و به‌فرێكی زۆری لێباریوه، بۆته
مایه‌ی دروستبوونی كێشه‌و تێكچونی پڕۆژه‌كه‌و شكانی بۆری ئاو، بۆیه چه‌ندین رۆژه
نه‌توانراوه ئاو بۆ ماڵان به‌ربدرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر به‌ریش بدرێته‌وه ئاوه‌كه
پاك نیه و لێڵ بووه.
جەختیشی کردووەتەوە له‌كاتی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی
ئاوی چۆمان كۆمه‌ڵێك كه‌موكورتی تێدا بووه، بۆ ئه‌و كه‌موكورتیانه و ئه‌و كێشانه‌ی
كه ئێستا دروستبوونه سه‌روی خۆمان ئاگاداركردۆته‌وه، تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێك نه‌دراوینه‌ته‌وه،
به‌ڵام ئێستا له رێگه‌ی قایمقامه‌وه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین بودجه‌یه‌ك دابین بكه‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئاوی پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.