وەزارەتی دارایی داوای لیستی مووچەی مانگی ١١ی ١٢ دەکات

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، داوای ئامادەكردنی لیستی موچەی دوو مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردوو دەکات، بەگوێرەی زانیاریەكانیش، ئامانج لەو داواكارییەی وەزارەتی دارایی، دروستكردنی چەكی بانكییە بۆ لیستی موچەی ئەو دوو مانگەی فەرمانبەران.
 
مالپەری تۆڕی هەواڵی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە " لیستی موچەی بەشێكی زۆر لەفەرمانبەران بۆ هەردوو مانگی (11، 12)ی ساڵی 2018 ئامادەكراوەو ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە".

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، لەگەنجینەكانەوە داوا لەفەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەكان كراوە، لیستی موچەی فەرمانبەرانیان بۆ ڕەوانە بكەن، پاش وردبینیش، لیستەكان دەكرێن بەچەك و  ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەكرێن، ئەو داواكارییەش پەیوەست نییە بەدابەشكردنی موچەی هەردوو مانگەكە بەیەكەوە، بەڵكو بۆ ئەوەیە كە چەكی پێ بكرێت و ئامادە بكرێت.

لەزانیاریەكاندا ئەوەشخراوەتەڕوو، تا ئێستا لەوەزارەتی دارایی حسابات نوێ نەكراوەتەوەو لەسەر حسابی ساڵی 2018 كاروبارەكانیان بەڕێوەدەچێت، بەشێك لەفەرمانگەكان ماون كە لیستی موچەكانیان ڕەوانە بكەن و بۆیان بكرێت بەچەك.

 



PM:10:49:07/01/2019