بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە چەند رێنماییەك ئاڕاستەی هاووڵاتییان دەكات.

لە ئاگاداری نامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوای لە هاووڵاتییان دەکات، كە لەکاتی دابەزینی پلەی گەرما، ئاو نەڕێژنە کۆڵان و شەقامەکان.

دەشڵێت، ئەوکارە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی ئاو و لەمکاتەشدا بەهۆی نزمی پلەکانیی گەرماوە شەقامەکان دەیبەستێت و کارەساتی دڵتەزێنی ئۆتۆمبێلی لێ دەکەوێتەوە.

هەروەها لەنەشێکی دیکای ئاگادارییەکەدا داواشی کردووە، كە پێوەری ئاو داپۆشن بۆئەوەی نەبێتە هۆی شکاندنی، دەزولەیەك ئاو بکەنەوە بۆئەوەی نەبێتە بەستنی بۆری ئاو.، پێویستە كە لەکاتی بەستنی بۆری ئاودا بە کەمێک ئاوی گەرم بکەن بە بەلوعەوبۆریەکاندا بۆئەوەی نەبێتە شکاندنیان.

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێكی سەرما و بەفربارین رووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووەو پلەكانی گەرماش بۆ چەند پلەیەک لە لەژێر سفر دابەزیوە. 


AM:10:15:10/01/2019