فرۆکەخانەی سلێمانی راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تا ئێستا بە فەرمی هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی سلێمانی – تورکیا دیاری نەکراوە.
بەشى پەیوەندییەگشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندوە، بەهەموولایەکى ڕادەگەیەنین کە وەک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى تا ئێستا به فەرمى هیچ بڕیارێکمان بەدەست نەگەیشتووە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی سلێمانی - تورکیا.
ڕوونیشیکردووەتەوە، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا دیاری نەکراوە.
ڕاشگەیاندوە، دڵنیایى دەدەینە هاوڵاتیانى بەڕێز هەر بڕیارێک دهربچێت لهوبارهیهوه و بگاتە لامان دەستبەجێ بۆ هەموولایەکى ڕادەگەیەنین وه ههر ههواڵێک لهسهر گهشتهکانی فڕۆکهخانه له سهرچاوهیهی فهرمی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی یهوه ڕانهگهنرێت باوهڕ پێکراو نیه.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧، حکومەتی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی راگرت بەڵام دوای تەنها شەش مانگ گەشتەکانی فرۆکەخانەی هەولێر دەستپێکردەوە، بەڵام تائێستا گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتيی سلێمانی دەستی پێنەکردوەتەوە.
ئەمە سەڕەڕای ئەوەی چەندین جار لەلایەن بەرپرسانەوە هەوڵی کردنەوەی فڕۆکەخانەکە دراوە بەڵام بێسود بووە، بەرپرسانی باڵای تورکیا بە بیانووی هاوکاریکردنی" تیرۆروە"، یەکێتی و ئیدارەی سلێمانیان تۆمەتبارکردووە.