ژمارەیەک لە چالاکانی تەڤگەری ئازادی کە دوێنێ دەستگیکران لە زینداندا مانیان لە خواردن گرتووە.
ماڵپەڕی ڕۆژنیوزی نزیک لە تەڤگەری ئازادی بڵاویکردووەتەوە " دەستگیرکراوان لە زیندانی کانی گۆمە مانیان لە خورادن گرتووە وەک نیشاندانی ناڕەزایی لە بەرامبەر دەستگیرکردنیان بەبێ هیچ بەهانەیەکی یاسایی و بەرتەسککردنەوەی ئازادیی ڕادەربڕین و چالاکییە مەدەنیی و سیاسییەکان."
دوێنێ ئاسایشی سلێمانی ژمارەیەک ئەندامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستانی دەستگیکرد کە ویستیان یادی کوژرانی (ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان) لە سەکۆی ئازادیی پارکی ئازادیی بکەنەوە، بەڵام ٥٢ کەسیان لێ دەستگیکردن و شەوی ڕابردووش پێنج کەسیان ئازاد کرد.