موچه‌ی ئه‌م توێژه‌ زیاد ده‌كرێت

بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لەداهاتویەكی نزیكدا گۆڕانكاری لەپاشەكەوتی موچه‌ی لیواكانی نه‌وت و گاز دەكرێت.

دلێر محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم  ڕایگەیاند، هەوڵێكی زۆر بۆ چاكردنی پاشەكەوتی موچەی لیواكانی  نەوت و گاز دراوە، ئێستاش دوو لیژنەی تایبەت بۆ ئەو كێشەیە پێكهێنراوەو لیژنەكانیش كاری لەسەردەكەن.

وتیشی، لە ئێستادا چاوەڕوانی كاری ئەو لیژنانەین بۆ ئەوەی لەداهاتویەكی نزیكدا گۆڕانكاری لەپاشەكەوتی ئەو لیوایانەدا بكرێت، هاوکات هەوڵی جدیش دەدەین بۆ ئەوەی پاشەكەوتەكە لەسەریان ئەگەر هەڵنەگیرێت و، ڕێژەكەی كەمبكرێتەوە.

لەبارەی بەهاوتاكردنی موچەی كارمەندانی مەدەنی وەزارەتی ناوخۆ بەموچەی سەربازیش دلێر محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی بۆتۆری هه‌واڵی سلێمانی ئاشكرای كردوه‌، دوجار نوسراومان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كردوە، بەڵام تائێستا وەڵامنەدراوینەتەوەو هەر لەچاوەڕوانی وەڵامداین.


PM:11:39:12/01/2019