دوای ئه‌وه‌ی كارێزی هاوه‌ڵی یه‌كه‌می شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2018 یه‌كه‌مین نه‌شته‌رگه‌ریی خۆی ئاشكرا كرد کریستاڵ ڕەخنەی لێ دەگرێت
كریستاڵ گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر له ڕێگه‌ی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوسیویەتی لە کوردستان کاتێک شاجوانەکان ھەڵدەبژێردرێن، لەجیاتی ئەوەی گۆڕانکاری و پرۆژەی باش بکەن، دەست بە نه‌شته‌رگه‌ری دەکەن. بەو شێوه‌یه ھەڵبژێردراوی، چۆن دەبێت ڕاستەوخۆ دەست بە جوانکاری بکەی؟.
شایانی باسه، له ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی ساڵی 2018دا، خوشکێکی کریستاڵ بە ناوی "ئیمان" کاندید بوو، بەڵام نەیتوانی ناسناوی شاجوانی کوردستان یان ھاوەڵەکانی بەدەست بھێنێت.