"دۆخی مەخمور مەترسیدارە"

بەرپرسێکی پارتی ڕایگەیاند  دۆخی مەخموور و ناوچەكانی دیكە باش نییە و ڕۆژ بە ڕۆژ جموجووڵی داعش زیاتر دەبێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی پارتی "پێشمەرگەی كوردستان لە درێژاییی زنجیرەچیای قەرەچووخ جێگیرن، فەرماندەكانی پێشمەرگەش لە ناوچەكە ئاشكرای دەكەن، تیرۆریستانی داعش دەچنە گوندەكان و داوای نان، ئاو و هاوكاری دەكەن، هەر كەسێكیش هاوكارییان نەكات، سزا دەدرێت."

كرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی 23ی پارتی لە مەخموور، بە میدیای فەرمی حزبەکەی تووە "دۆخی مەخموور و ناوچەكانی دیكە باش نییە و لەو ناوچانەدا ڕۆژبەڕۆژ جموجووڵی داعش زیاتر دەبێت".

ڕوونیشی کردووەتەوە"لە زۆربەی زۆری ئەو ناوچانەی كە پێشتر پێشمەرگەی لێ بوو، بە تایبەت لە ناوچەكانی ماددەی 140، ئێستا داعش زۆر بە ئازادانە هاتوچۆیان تێدا دەكات و دەبینرێن، ڕێگاچارەش بۆ نەمانی داعش لەو ناوچانەدا، ئەوەیە كە ماددەی 140 بە پێی دەستوور جێبەجێ بكرێت، ئەگەرنا مەترسیی داعش ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەبێت".



PM:03:58:27/01/2019