خانمه پێشكه‌شكاری وه‌رزشی له كه‌ناڵی ڕووداو ڕۆژان عه‌بدولڕه‌حمان له نوسینێكیدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ڕه‌خنه‌ی توند له كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ده‌گرێت.
ڕۆژان نوسیویه‌تی:
یاخوا ئیشت بکەوێتە ناو ئاگر بەس نەکەوێتە دەست کارمەندی ساردوسڕ!
من تێناگەم کاتێک کارمەندێک تاقەتی دەوامکردنی نیە ئیتر بۆ بەزۆر خۆی دەخزێنێتە ناو جلوبەرگی دەوام و کورسی و مێزی تەپوتۆزاوی داگیر دەکات،
من دەمەوێ بزانم بۆ ؟ ئەمە تاوەکو کەی بەردەوام دەبێت؟!
ئەمڕۆ بۆ کتابێک چوومە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، وێڕای سوپاس بۆ بەڕێوەبەر و بەشی ئیدارەی ئەو بەڕیوەبەرایەتیە ، بەڵام بەشێک لە کارمەندەکانی نەک پەروەردەی قسەکردنیان وەرنهگرتبوو هێشتا بەتەواوی نەیان دەازنی کامە ژوو ژمێریاریەو کامە کارگێڕیە.
لەبەر ئەوەی میزاجی کوردەواری تەواو نەبوو کاکەم نەیتوانی کتابەکە بنوسێت بێ ئەوەی سەر هەڵبڕێت وتی”پێوسیت ناکات بیکەین هەفتەیەکی هەر پێدەچێت” ئاخر ئەم هەفتەیە بۆ! قوڕبەسەری لێرەیە دوای ئەو هەفتەیەش کاکم میزاجی تەواو نەبێت ئەوکات تاوەکو ساڵێکی تر من دەبێت هەموو هەفتەیەک ئەو بەڕێوەبەرایەتیە بکەم بەڕێگای کانی.