لەسەر پێدانی مووچەی مانگی ١١ و ١٢ وەزارەتی دارایی روونکردنەوە دەدات

لەسەر پێدانی مووچەی مانگی ١١ و ١٢ ساڵی ٢٠١٨ بەیەکەوە، وەزارەتی دارایی روونکردنەوە دەدات.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەنگۆی ئامادەكردنی لیستی مووچە بەبێ پاشكەوت بڵاوكراوەتەوە كە گوایە "بانكەكان ئاگاداركراوەنەتەوە لیستی مووچە بەبێ پاشكەوت ئامادەبكەن".

له‌وباره‌یه‌وه‌ سەرچاوەیەكی بەرپرس و ئاگادار لە دابەشكردنی لیستی مووچە له‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم تایبەت بە ماڵپەڕی دواڕۆژی راگەیاندووە :"هەموو ئەو دەنگۆیانە راستنین و لیستی مووچە بۆ هەردوو مانگی تشرینی دووەم و كانوونی یەكەم بە پاشكەوتكراوی ئامادەكراوە".

وتیشی :"پاشكەوتی مووچە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بووە، بۆیە تەنها بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەتوانێت پاشكەوتی مووچە هەڵبوەشێنێتەوە".

ئەوە لەکاتێکدایە کە لەدوای کۆبوونەوەی ٢٧ ی کانوونی دووەمی ئەنجومەنی وەزیران، نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کاتێک لەسەر یاسایی بودجەی عێراق و موستەحەقاتی کورد قسەی کرد، جەختی لەوەکردەوە کە هێشتا زووە بۆ لابردنی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەو چاوەڕوانی جێبەجێکردنی یاساکە دەکەین.



PM:09:52:01/02/2019