دادگای تاوانەکانی کەرکوک ڕایگەیاند، بە تۆمەتی رێگەگرتن پارە وەرگرتن لە شۆفێری بارهەڵگرەکان و هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت سێ تاوانباری سزاداوە
سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکوک، ڕایگەیاند، دوو تاوانبار بەتۆمەتی رێگەگرتن و وەرگرتنی پارە لە شۆفێری بارهەڵگرەکان لە سنووری ناحیەی جەلەولا دەستگیرکردووە و ڕوبەڕوی دادگا کراونەتەوە، پاش ئەوەی بەڵگەی تەواو خرایە بەردەستی دادوەری لێکۆڵینەوەو دانپێدانانی تاوانبارانی ناوبراو بە تاوانەکانیاندا.
سەرەنجام رۆژی ٦ی شوباتی ٢٠١٩ لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک - گەرمیان بە پێی ماددەی٢٦٠ بۆ هەر یەکەیان سزای ٣ساڵ زیندانی بەسەریاندا سەپێنرا.
دواتر هەردوو تاوانباری سزادراو بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکەیان ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کران.