فراكسیۆنی یه‌كێتی لە ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێشنیازێكیان بۆ دیاریكردنی بڕی پاشه‌كه‌وتكراوی مووچه‌ی موچه‌خۆران ئاماده‌كردووه‌و، دوای ده‌نگ له‌سه‌ردانی ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت ده‌كرێت.
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی لەباری پرۆژەکەیانەوە بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگه‌یاند، پرۆژەکەیان تایبەتە بە دیاریكردنی بڕی پاشه‌كه‌وتكراوی مووچه‌ی موچه‌خۆران.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای بڕینی ڕێكاری یاسایی له‌ئه‌نجومه‌ن خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی داھاتووه‌و بڕیاره ده‌نگی له‌سه‌ربدرێت و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌وه ئـاڕاسته‌ی ئـه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت.
وتیشی، سودی یه‌كه‌می ئه‌م پێشنیازه به‌خشینی دڵنیایه به‌مووچه‌خۆران و سودی دووه‌می پێدانی به‌رچاوڕونییه به‌حكومه‌تی ھه‌رێم به‌دیاریكردنی بڕی ئـه‌و ئـه‌ركه داراییه‌ی له‌سه‌رشانیه‌تی وه‌ك قه‌رز،
ئەو ئەندامەی ئەنجومەن باسی لەوەشکرد، خاڵی به‌ھێزی پێشنیازه‌كه‌مان ئـه‌وه‌یه كه ھیچ تێچوویه‌كی دارایی بۆ حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی نابێت.