لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 11 ی شوبات، یەکەم شوێن پێشمه‌رگه‌ش بۆی گه‌ڕایه‌وه سه‌ر رێگای نێوان كفری – خورماتووە.
"جه‌مال وارانی" ئامر لیوا له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنوری خورماتوو له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگه‌یاندووه "به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه هێزێكی پێشمه‌رگه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر رێگای نێوان كفری – خورماتوو، له نزیك گوندی قاهیره و ناوچه‌ی قوری چایی، كه ده‌كه‌وێته میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه بۆ دیاریكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی كه بڕیاره به‌پێی رێككه‌وتنی هه‌ردوولا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تێیدا جێگیر بكرێن".