پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێردا لەسەر دیاردەى راوکردن 11 کەسیان دەستگیرکردوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی شوباتی 2019 هێمن كمرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى (سلێمانى، قەرەداغ، شارباژێڕ، بنکەى پیرەمەگرون و بنکەى سەنگاو) لە دەرچونى مەیدانیاندا بۆ سنورەکانیان توانراوە (11) هاووڵاتى لەسەر دیاردەى داربڕین خەڵوزکردن و ڕاوى ئاژەڵ و باڵندەى کێوى و بیرلێدان دەستگیربکرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە بەمشێوەیە چالاکییەکان ئەنجامدراون، لەسنورى سلێمانى (4) سەرپێچیکار لەسەر دیاردەى داربڕین، لەسنورى قەرەداغ (3) سەرپێچیکار لەسەر دیاردەى داربڕین و خەڵوزکردن، لەسنورى شارباژێڕ (1) سەرپێچیکار لەسەر دیاردەى داربڕین لە سنورى چەمچەماڵ/سەنگاو، (1) سەرپێچیکار لەسەر دیاردەى راوکردن لە سنورى پیرەمەگرون و (2) سەرپێچیکار لەسەر بیرلێدان دەستگیرکراون.
ەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هاوکات دەستگیرا بەسەر یەک ئامێرى بیرهەڵکەندن و(2) مشارى کارەبایی، یەک باڵندەی (کەو) و ژمارەیەکى زۆر لە دارى بڕدراوى تەمەن جیاوازدا.