فۆڕمی تایبه‌ت به‌ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به‌فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان پڕده‌كرێته‌وه، ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆڕمه موچه‌خۆران كۆت و به‌ند ده‌كات".
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوکردەوە تیایدا هاتوه "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی شوباتی 2019 وه‌ك مامۆستایانی ناڕازیی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیمان كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌باره‌ت به‌و فۆڕمه‌ی كه هاتوه به‌ناوی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه به هه‌موو فه‌رمانبه‌ران پڕده‌كرێته‌وه كۆبوینه‌وه".
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌بێئه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كانیان بینیبێت سه‌رباری بونی چه‌ند خاڵێكی گرنگ له‌ڕوی شه‌فافیه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند ماده‌یه‌كی تێدایه كه فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران كۆت و به‌ند ده‌كان ته‌نانه‌ت ده‌یدات (له‌قاڵب وه‌ك ڕۆبۆتیكی لێدێت) كه ئیمزای ئه‌و فۆڕمه‌ی كرد ناچارده‌بێت پابه‌ندبێت پێوه‌ی، بۆیه هیوادارم به‌وریاییه‌وه بیخوێننه‌وه‌و پاشان بڕیاربده‌ن به‌واژۆكردنی یاخود نه‌كردنی".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا داواكراوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و بواره له‌ڕۆژانی داهاتودا ڕونكردنه‌وه‌ی زیاترمان له‌سه‌ر ماده‌كانی ناو‌و ڕێنماییه‌كانی ئه‌و فۆڕمه ڕونبكرێته‌وه".