وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم خشته‌یه‌كی نوێی موچه بڵاوده‌كاته‌وه و واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانیش ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریەوە دەست "سپی" کەوتووە ڕۆژی سێشه‌ممه كه ده‌كاته 19ی شوباتی 2019، موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی "شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كشتوكاڵ، كاره‌با، پلاندانان، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، دیوانی چاودێری دارایی" دابەش دەکرێت.
ئەوەش ئاشکراکراوە هەر هەمان ڕۆژ ده‌سته‌كانی (مافی مرۆڤ، وه‌به‌رهێنان، ده‌ستپاكی، ژینگه، گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌زگای گشتیی كاروباری مین) دابه‌شده‌كرێت.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان ڕۆژی چوارشه‌ممه موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی (پیشه‌سازی و بازرگانی، ڕۆشنبیریی، ئاوه‌دانكردنه‌وه)و سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی (هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) دابه‌شده‌كرێت.
ئەوەش ئاشکراکراوە کە ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه موچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوش خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.