بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: چەند گەڕەكێك بێئاودەبن

بەرێوەبەرایەتی‌ ئاوی سلێمانی‌ رایگەیاند، بەهۆکی کێشەی تەکنیکییەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ دابەشكردنی ئاو لە چەند گەڕەکێک رادەگیرێت.

لەراگەیەنراوێكدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا بەرێوەبەرایەتی‌ ئاوى سلێمانی، ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی چەند كێشەی تەكنیكی لەپڕۆژەی ئاوی سەرچنار بۆماوەی 48 كاتژمێر ئاو لە بەشێك لە گەڕەكەنەی شاری سلێمانی دوادەكەوێت.

ئەوەشی خسوەتەڕوو، ئەو گەڕەكانەی كە ئاویان پێنادرێت بریتین لە  گەڕەكەكانی (راپەڕین، ئیسكان، تووی مەلیك، مامۆستایان، عەلی كەمال، عەقاری، ناوبازاڕ، ئازادی، خەبات، شارەوانی، هەوارەبەرزە، هەواری تازە، گردەگڕوێ، گۆیژە).

بەرێوەبەرایەتی‌ ئاوی سلێمانی‌ راشێگەیاند، تیمەكانیان سەرقاڵی چارەسەركردنی ئەو گرفتەن تا بەزووترین كات دابەشكردنی ئاو ئاسایی بێتەوە.


AM:11:54:23/02/2019