سەرۆکی کاتی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاند، لە ئێستادا كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر بووه، بەڵام ئه‌گه‌ر بودجه جێبه‌جێكراو شایسته‌ی دارایی هه‌رێم ره‌وانه نه‌كرا، ئه‌وكاته رۆڵی خۆمان ده‌گێڕین.
د.ئه‌حمه‌د سه‌فار سه‌رۆكی كاتی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە، وه‌كو نوێنه‌ران ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه بووه كه كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئێستاش ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بووه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه له‌ناو بودجه‌كه‌دا جێگیربووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت دروست بێت، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت ره‌وانه بكرێت كه بڕه‌كه‌ی 522 ملیار دیناره.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا له‌پشووداین و دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ به‌غدا له‌مانگی سێ دا، چاودێری جێبه‌جێكردنی بودجه‌كه ده‌كه‌ین، ده‌بێت هه‌موو شایسته دارییه‌كانی هه‌رێم له‌به‌غداوه ره‌وانه بكرێت، له‌ئێستادا یاسای بودجه‌ی 2019ی عیراق به‌ته‌واوی جێبه‌جێنه‌كراوه‌و تاوه‌كو 25 و كۆتایی ئه‌م مانگه‌ش ده‌رفه‌ت هه‌یه، كه حكومه‌تی عیراق موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه بكات.
سه‌رۆكی كاتی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق جەختی لەوەەشکردەوە ئه‌گه‌رهاتوو بودجه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن و بۆ پارێزگاكان ره‌وانه‌كراو بۆ هه‌رێم ره‌وانه نه‌كرا، ئه‌وكاته رۆڵی خۆمان ده‌گێڕین".