ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی ئاشکرایکردووە، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێرانی ئاشکراکردووە.
ئاژانسەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی ئاشکرایکردووە، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سەردانەکەی دوێنێ دووشەممەی 25/02/2019 بەشار ئەسەد بۆ تاران دەگەڕێتەوە کە زەریف بە هیچ جۆرێک لەبارەی ئاگادار نەکرابووەوە.
هاوکات مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا لە سەردەستلەکارکێشانەوی وەزیرى دەرەوەى ئیران نووسیویەتی: چاوەڕێدەکەین بزانین ئەوە ئەنجام دەدەرێت، سەربگرێ یان نا، ئەو و حەسەن رۆحانی پێشەوای مافیا ئاینییەکانن و رژێم دەبێت وەکو وڵاتێکی ئاسایی رەفتار بکات و رێز لە خەڵکەکەی بگرێت.
مهحمود واعزی بەرپرسی نووسینگهی سەرۆک کۆمارى ئێران لە تویتێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ڕەتیکردەوە حەسەن ڕۆحانى دەستلەکارکێشانەوەى محەمەد جەواد زەریفى قبوڵ کردبێت.
دوێنێ محهمهد جهواد زهریف، وهزیری دهرهوهی ئێران، له هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام بڵاویکردەوە، کە دهستلهكاركێشانهوهی له پۆستهی وهزارهتی دهرهوهی ئێران پێشكهشكردووه.
ئەو وەزیرەی ئێران هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەی نەخستووەتەڕوو.