لە ئەنجامی بومەلەرزە بەهێزەکەی ٢٠١٧ چەند تاشەبەردێک ترازاون و مەترسی دەکرێت بخزێنە سەر وێستگەی کارەبای دەربەندیخا،.
ئه‌ندازیار خالید سه‌لیم، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ی كاره‌بای سلێمانى رایگەیاند"سێ تاشه‌به‌ردى گه‌وره له شاخی زمناکۆ ترازاوه و ئه‌گه‌رى داڕمانیان هه‌یه بۆ سه‌ر وێستگه‌ى كاره‌باى ده‌ربه‌ندیخان.
وتیشی، دوای پشکنین به‌زوویى وه‌زاره‌تى كاره‌بامان لێ ئاگاداركرده‌وه، کە ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى نه‌كه‌ن، وێستگه‌كه وێرانده‌كات و مه‌ترسی دەبێت بۆ سه‌ر ژیانى كارمه‌ندانى وێستگه‌كه.
لایخۆشییەوە ره‌حمان خانى، بەڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان ئاماژەی بەوەکردووە، "داڕمانی تاشەبەردەکان له هه‌موو ئان و ساتدایە، چونكه به‌نداوه‌كه و وێستگه‌كه‌ش له‌نێوان دوو شاخدایه و بوومه‌له‌رزه‌كه كاریگه‌رى لێكردووه، بۆیه داواده‌كه‌ین به‌زووترین كات بودجه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كێشه‌یه دابینبکرێت و به‌نداوه‌كه و وێستگه‌كه له‌و مه‌ترسییه ده‌ربازبكرێت".
وێستگەی کارەبای دەربەندیخان لە سێ یەکەی تۆڕباین پێکدێت، کە توانای هەریەکەیان 83 مێگاوات کارەبا، واتە بە هەر سێ تۆڕباینەکە رۆژانە 249 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن.
مانگی رابردووش چەند تاشەبەردێک لە شاخەکە داڕمان و کەوتنەسەر بەنداوەکە، زەرەری زیاتر 100 ملیۆن دیناری لە بەنداوەکەدا. .