هۆشیار زێباری: لەگەڵ کاندیدی سەربەخۆین بۆ پاریزگاری کەرکوک

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، پارتی پێیباشە پارێزگارێکی کوردی سەربەخۆ بۆ کەرکووک دابنرێت، لەبارەی وەزیری دادی عێراقیشەوە دەلیت، سەرۆکوەزیرانمان بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە سەرپشککردووە.

لە میانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیای نزیک لە حزبەکەی هۆشیار زیىاری رایگەیاند، " پێمانباشە پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک دابنرێت، خواستی یەکێتی لەبەرچاو بگیرێت، خەڵکی کەرکووک بێت، سەربەخۆ بێت باشترە".

وتیشی، "ئێمە لەگەڵ چارەسەری ئەو کێشەیەین، بەڵام ئێمە بەتەنها نین، دەبێت هەموو لایەک ئەو راستییە بزانێت، عەرەب هەیە، تورکمان هەیە، بەغداش رای هەیە لەسەر ئەو بابەتە، بۆیە دەمانەوێت ئەو کێشەیە چارەسەر ببێت بە زووترین کات".

لەبارەی بە یەکلاکردنەوەی پۆستی وەزارەتی دادو رێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر ئەو پۆستە، هۆشیار زێباری، ئاماژەی بەوە کرد " بۆ ئەو پرسە داوامان لە سەرۆکوەزیران کردووە، کە ئەو یەکێک هەڵبژێرێت بۆ ئەو پۆستە، سەربەخۆ بێت، جێگەی رەزامەندی بێت". 

 تا ئێستا یه‌كێتی‌ و پارتی‌  بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان لەسەر پرسی کەرکوک نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن،  هەر لەبەر ئەو ناکۆکیانەش تا ئێست ایه‌كێتی‌ به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ ناکات.

 



PM:09:13:28/02/2019