پۆلیسی هه‌ولێر دەستگیرکدرنی دوو کەسی له هه‌ولێر راگەیاند كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و "شێوازی دەستبازی"فێڵیان لە هاوڵاتیان کردووە.
لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ئاماژەی بەوەکردووە، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی رۆژئاوای هه‌ولێر، له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتییان، توانیویانه ئه‌و دوو كه‌سه ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئەوەشهاتووە، ئه‌و دوو كه‌سه دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، كه به فێڵکردن بە شێوازی دەستبازی پاره‌یان له هاووڵاتییان بردووه.
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، داوا لە هاوڵاتیان دەکات هەرکەسێک ئەم جۆرە فێڵەی لێکراوە سەردانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بکات، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لەلایەن بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە شێوەی ئەم تاوانبارانە خراوەتەڕوو، هەردوو تاوانباریش بەندن بە پێی ماددە (٤٤٦)لە ی.س.ع.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا هه‌ردوو تاوانباره‌كه به بڕیاری دادوه‌ر راگیراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.