بەهۆی خواردنی قازێکەوە، ژمارەیەک سەگ ژەهرخوارد دەکرێن

لە سەیرانگای حەمامۆكی كۆیە، ژمارەیەك سەگ، بەشێوەیەكی گوماناوی بەیەكەوە مرداردەبنەوە، هاوڵاتییەکیش دەڵێت: کەسێک ژەهری بەو سەگانە داوە لەبەر ئەوەی سەگ قازێکی خواردووە.

رۆژنامەنووس هەژار ڕەشید بە ئاژانسی بە ڕۆژنیوز-ی راگەیاندووە، لە سەیرانگای حەمامۆكی سەر بەشارۆچكەی كۆیە شەش سەگ مرداربوونەتەوە، كە یەكێك لە سەگەكان توتكە لە ناو سكدابووە.

هاوڵاتیانی ناوچەكەش دەڵێن، چەند ڕۆژێكە ئەو سەگانە لەو سەیرانگایەدا مرداربوونەتەوە و پێش مرداربونەوەشیان كەسێك هاتوووە ژەهری پێداون، چونکە سەگێك قازی ئەوی خواردووە بۆیە ژەهرخواردنی کردون.

لاشەی ئەو سەگە مرداربووانە تا ئێستا لەو سەیرانگایە ماونەتەوەو نەکراون بە ژێر خاکەوە، کە ئەمەش بووەتە مایەی پیسبوونی ژینگەی ناوچەکەو هەروەها هیچ لێکۆڵینەوەیەکیش لەو بارەیانەوە ئەنجامنەدراوە.



PM:09:43:05/03/2019