ئه‌و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌كاتی پاشەکوتی موچە هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامداوه و مامەڵەیان پێشکەش نەکردووە، ئێستا دەتوانن پێشکەشی بکەن بۆ ئەوەی دەرماڵەیان بۆخەرجبکرێت.
ئامانج سلێمان به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاندووە، "ئه‌و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌كاتی په‌یڕه‌وكردنی سیتسمی پاشه‌كه‌وتی موچه هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامداوه یاخود منداڵیان بوه‌و مامه‌ڵه‌یان پێشكه‌شنه‌كردوه، ئێستا ده‌توانن مامه‌ڵه پێشكه‌شبكه‌ن".
وتیشی، به‌گوێره‌ی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم كه ڕێنمایی ژماره 5ی ساڵی 2009و تێیدا هاتوه ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی منداڵیان ده‌بێت ده‌توانن مامه‌ڵه پێشكه‌شبكه‌ن و به‌گوێره‌ی ڕێنماییه مامه‌ڵه‌كه‌یان بۆ ڕاییده‌كرێت و بۆ مانگی دواتر له‌گه‌ڵ موچه‌یه ئه‌و ده‌رماڵه‌یان بۆ ده‌خرێته‌سه‌ر موچه‌كه‌یان".
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌گه‌ر موچه‌خۆره‌كه پێشتر منداڵی بوبێت و به‌هۆی پاشه‌كه‌وته‌وه مامه‌ڵه‌ی پێشكه‌شنه‌كردوه، ئێستا ده‌توانێت مامه‌ڵه پێشكه‌شبكات، به‌ڵام له‌وكاته‌ی مامه‌ڵه‌كه پێشكه‌شده‌كات ده‌رماڵه‌كه‌یان بۆ ده‌به‌سترێت نه‌ك له‌كاتی منداڵبون و هاوسه‌رگیرییه‌كه‌وه ده‌رماڵه‌ی پێشتریان بۆ ئه‌ژماربكرێت".