بۆچی پرچم سپی دەبێت چۆن ڕێگری بکەم لە سپی بوونی؟


سپی بوونی قژ ڕودەدات ئەوکاتەی پاڵ دەنرێت بە خانە مردووەکانی پێستەوە و خانەی نوێ دروست دەبێت زانایان سپی بوونی تاڵە مووەکانی قژ دەگەڕێننەوە بۆچەند هۆکارێک ئەوانیش، بۆماوە، کەمی میلانین،هۆڕمۆنەکانەکان، قەلەقی، ماددە کمیاییەکان. 

چۆن ڕێگری بکەم لە سپی بوونی قژم: 

 چەند چارەسەرێکی سروشتی و باش هەن دەبنە هۆی ڕێگری کردن لە سپی بوونی قژ ئەوانیش: 

ـ  چای ڕەش: 

پێویستیسەکان: کوپێک ئاو

دووکەوچک چا

چا کە لەناو کوپە ئاوەکەدا بکوڵێنە تاکو بەجوانی ڕەنگ دەداتەوە ،پاشان دایبنێ تاکو سارد دەبێتەوە کەسارد بوویەوە بیدە لە قژت بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دواتر قژت بەجوانی بشۆ.

ـ  ڕۆنی گوێزهندی و شەربەتی لیمۆ: 

پێویستییەکان: 

دوو کەوچک شەربەتی لیمۆ

دووکەوچک ڕۆنی گوێز هندی 

ئاوی لیمۆکە لەگەڵ ڕۆنەکەدا تێکەڵ بکە پاشان گەرمی بکە بۆ ماوەی چوارچرکە دواتر بیدە لەقژت  پاشان لێگەڕێ بۆ ماوەی سی خولەک با بە قژتەوە بێ دوای ئەوە بیشۆ.

سەرچاوە: stylecreaze

ئا: هەـ ف




PM:07:11:27/03/2019