حکومەتی عێراق ئینتەرنێت لە ناوچە جێناکۆکەکان دەبڕێت

حکومەتی عێراق دەستیکردووە بەبڕینی ئینتەرنێت لەو شارو شارۆچکانەی ناوچە جێناکۆکەکان.

بڕینی هێڵی ئینتەرنێت لەناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن حکومەتی عێراقە لەرۆژی ٢٧ ی ئایارەوە دەستیپێکردووە بەبیانووی ئەو کۆمپانیایانە باج نادەن بە حکومەتی بەغداو سەر بەهەرێمن.

لەوبارەیەشەوە خاوەنی یەكێك لەو كۆمپانیایانەی ئینتەرنێت راگەیاندووە " لە دوێنێ-وە لەلایەن ئاسایشی نیشتمانی سەربە بەغداوە هەموو هێڵەكانی ئینتەرنێت كە لەهەرێمی كوردستانەوە هێنراونەتە خانەقین، پچڕاون".
 
بەشێكی زۆر لە هاووڵاتیانی خانەقین  و ناوچە جێناکۆکەکان بەشداربووی هێڵەكانی كوردستانن، ئەگەر زوو ئەو كێشەیە چارەسەر نەكرێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە هەمووان خۆیان دەگوازنەوە بۆ سەر هێڵەكانی سەر بەحكومەتی عیراق، چونكە خەڵك رۆژانە ئیشوكاریان بە ئەنتەرنێتە.



AM:09:32:29/03/2019