هاتوچۆی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکەان دور بکاونەوە لە كڕین و فرۆشتنی بێ سەرەتا، چونکە سه‌رجه‌میان له رووی ئه‌منی و یاساییه‌وه له ژێر پرسیاردان.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كه وێنەیەکی ده‌ست "سپی" كه‌وتووه،تیایدا ئاماژە بەوەکراوە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2-4-2019، ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه دووربكه‌ونه‌وه له كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا (ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له هیچ شوێنێك تۆمار نه‌كراون).
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه نایاسایین و له رووی ئه‌منی و یاساییه‌وه له ژێر پرسیاردان، بۆیه پێویسته هاووڵاتییان ئاگاداربن له مامه‌ڵه‌كردن به‌و ئۆتۆمبێلانه، بۆ ئه‌وه‌ی توشی زیانی دارایی نه‌بن، چونكه سه‌رجه‌میان ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.