قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشكرایده‌كات، كرمی شریتی له‌شاری سلێمانی كۆنترۆڵكراوه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه له‌باره‌ی كرمی شریتی ڕه‌شه وڵاخ له‌شاری سلێمانی دوره له‌ڕاستییه‌وه".
لە ڕاگه‌یه‌نراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌روێش فه‌ره‌ج نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێته‌رنه‌ری سلێمانی له‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاندوه، "له‌كوشتارگه‌ی سلێمانی به‌وردی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵ پێش سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕین بۆ گۆشته‌كه‌ی ده‌كرێت، ئه‌و گۆشته‌شی پشكنینی بۆكرابێت مۆر ده‌كرێت و خواردنی مه‌ترسی بۆسه‌ر مرۆڤ دروستناكات".
وتیشی "له‌ڕاگه‌یاندن و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵێك ده‌رباره‌ی (Parasite) كرمی شریتی ڕه‌شه‌وڵاخ له‌سلێمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه دوره له‌ڕاستیه‌وه، ئه‌و كرمه‌ی باسی لێوه‌ده‌كرێت له‌ماسی ده‌ریادا هه‌یه‌و ئه‌و ماسیه‌ش له‌هه‌رێم بونی نییه".
زیاتر وتویه‌تی:"ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕدرێت، گۆشته‌كه‌ی پشكنینی بۆناكرێت خواردنی گۆشته‌كه‌ی جێی مه‌ترسیه، نازانرێت ئاژه‌ڵه‌كه هه‌ڵگری نه‌خۆشی بوه یاخود نه‌بوه، له‌به‌رئه‌وه داواكارین له‌هاوڵاتیان دوربن له‌خواردنی ئه‌وجۆره گۆشته ناته‌ندروسته، چونكه مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێته‌رنه‌ری تێدا نییه".
ئه‌وه‌شی وت "ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی له‌كوشتارگه‌ی سلێمانی سه‌رده‌بڕدرێت به‌ر له‌سه‌ربڕین پشكنینی بۆ ده‌كرێت، دوای دڵنیابونه‌وه‌ش له‌نه‌بونی نه‌خۆشی، بڕیاری سه‌ربڕینی ده‌درێت، پاشان پشكنین بۆ گۆشته‌كه‌ی ده‌كرێت، له‌كاتی دڵنیابونه‌وه‌ش له‌نه‌بونی كێشه‌و مه‌ترسی مۆر ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كان ده‌كرێت بۆ فرۆشتن".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری لیوای یه‌كی پاراستی سلێمانی به‌رده‌وام چاودێری شا ڕێ و گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كه‌ن و ڕێگری له‌سه‌ربڕین و فرۆشتنی ئه‌و گۆشتانه ده‌كه‌ن و كۆنترۆڵی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌كه‌ن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه سه‌رده‌بڕرێن، ئه‌وكه‌سانه‌شی ئه‌وكاره‌ده‌كه‌ن ده‌ستگیرده‌كرێن و ڕوبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێنه‌وه".