لە بازاڕى لەنگەى شاری هەولێر کەسێک دەستڕێژى گوللـەی لە خاوەن دوکانێک کردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کەسێک لە بازاری لەنگەی هەولێر چووەتە دوکانێک و بە چەکی کلاشینکۆف تەقەی لە کەسێک کردووە و کوشتوویەتی.
وتیشی، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی غەریب حسێن عوسمانە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٢.
هۆگر عەزیز ڕاشیگەیاند، تا ئێستا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە و لێکۆڵێنەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.