ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، هۆشیار زێباری ئەو پۆستانە ئاشکرا دەکات کە یەکێتی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان پێیدەدرێت.
هۆشیار زێباری بۆ میدیای حیزبەکەی ئاشکرای کردکە، یه‌كێتی 6 وه‌زاره‌ت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ وه‌رده‌گرێت و دووپاتی كرده‌وه، كاتی زۆرمان له ده‌ستچووه و ده‌بێت خۆمان بۆ گۆڕانگارییه‌كان ئاماده بكه‌ین.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی کە بەشداری گفتوگۆکانی نێوان حیزبەکەی و لایەنەکان بوو، دەڵێت" یەکێتی سەرۆکی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی حکومەت، جێگری سەرۆکی هەرێم و، شەش وەزارەت وەردەگرن: وەزارەتی پێشمەرگە، پلاندانان، رۆشنبیری، خوێندنی باڵا، کشتوکاڵ، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری ناوچە جێناکۆکەکان و پەیوەندی لەگەڵ بەغدا".
زێباری ره‌تیده‌كاته‌وه حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بنكه فراوان بێت و ده‌شڵێت: لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت پابه‌ندن به جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له نێوانیان واژۆ كراوه.
زێباری له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازیش له هه‌رێمی كوردستان گوتی، یه‌كێك له خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕان جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازییه و پابه‌ند ده‌بین، دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و كێشه‌یه ده‌بینه‌وه.
رۆژی هەینی سپی لە هەواڵێکدا وەک یەکەم میدیا سەرجەم پۆستەکانی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم ئاشکرا کرد.