هه‌ڵمه‌تی ژه‌هرخواردكردنی ئاژه‌ڵان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌رده‌وامه، ئه‌م ڤیدیۆیه دیمه‌نی ژه‌هرخواردكردنی یه‌كێك له‌و سه‌گانه‌یه كه له مانگی3ی ساڵی 2019 ژه‌هرخوارد كراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی خۆجێی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هاوكات بووه له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی كوشتنی 100 سه‌گ له‌كه‌لار!.
ڕێكخراوی سروشتی كوردستان، لەسەر قەلاچۆکردنی ئاژەڵان لەلایەن حکومەتی خۆجێی کەلار و دەربەندیخانەوە رایگەیاند "حكومه‌ت ته‌نها پارێزه‌ری مافی مرۆڤ نیه، پارێزه‌ری مافی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كانیشه. هه‌ر حكومه‌تێك پارێزگاری له‌مافی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان نه‌كا, ناتوانێ پارێزگاری له‌مافی مرۆڤیش بكا".
ئەو رێکخراوە دەڵێت "سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی ژه‌هرخواردكردن و كوشتنی به‌ناحه‌قی ئاژه‌ڵه بێ زمانه، به‌هه‌سته‌كان. داوا له حكومه‌تی دژ به ژینگه و مافی ئاژه‌ڵان ده‌كه‌ین، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته قێزه‌ونه دژ به مرۆڤ و ئاژه‌ڵه ڕابگرێ. ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ناتوانێ پارێزگاری له ژیانیان بكا، به‌هیچ جۆرێك مافی ئازاردان و كوشتنی ئاژه‌ڵانی نیه! پزیشكان له هۆبه‌كانی ڤێترنه‌ری ئه‌ركیان پاراستن و ڕزگاركردنی ژیانی ئاژه‌ڵانه نه‌ك كوشتن و ژه‌هر خواردكردنیان. ئه‌م كرده‌یه كرده‌یه‌كی دور له‌بنه‌مای پیشه‌یی، پزیشكانی ڤێترنه‌رییه".