ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، پرسی هه‌ڵبژاردن له ئیستانبوڵ داناخرێت تا ئه‌و كاته‌ی لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن دوا بڕیاری فه‌رمی له‌مباره‌یه‌وه ده‌دات.
ئاژانسی ئەنادۆڵۆ بڵاویکرەوە ئه‌مڕۆ ئەردۆغان له‌میانه‌ی وتارێكدا له كۆنگره‌ی سه‌ندیكاكانی "ئایندهی كار"ـدا دووپاتی كرده‌وه، تا لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیاری كۆتایی و فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌نێت، لای حیزبه‌كه‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن له ئیستانبوڵ داناخرێت، وتیشی: پێویسته سنوورێك بۆ ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه دابنرێت و رووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییانه ببینه‌وه، كه به‌رۆكی وڵاتیان كردووه، به تایبه‌ت له سێكته‌ره‌كانی ئه‌منی و ئابووری.
سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختی كرده‌وه، هه‌موو ئه‌و مشتوومڕیانهی له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بوون، كۆتاییان هات و ئێستا هه‌موو لایه‌ك گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان و گرنگی به كاره‌كانی رۆژانه‌یان ده‌ده‌ن.
ئه‌ردوغان وتیشی، "پێویسته ده‌ست له‌و ناكۆكیانه هه‌ڵگرین، كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه و ده‌بێت چاودێری پرسه‌كانی ئه‌منی و ئابووری بكه‌ین، ته‌بایی و یه‌كڕیزی و یه‌كگرتنه‌وه‌مان ناونیشانی قۆناغی داهاتوومانه".
هه‌روه‌ها داوای له هه‌موو لایه‌ك كرد، له‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به وڵاته‌وه هه‌یه، ده‌ست له ناكۆكییه سیاسییه‌كان هه‌ڵگرن و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ 82 ملیۆن كه‌س له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی توركیادا بێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردوگان دوای ته‌نیا رۆژێك له پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن به ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی براوه‌ی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" وه‌ك سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی ئیستانبوڵ هاتوون، له‌كاتێكدا پارتی ده‌سه‌ڵاتدار "ئاكپارتی" به‌رهه‌ڵستی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات و داوای كردووه، كۆی پرۆسه‌كه له شاری ئیستانبوڵ دووباره بكرێته‌وه.