وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لەبارەی گرتە ڤیدیۆییەکەی ئەبوبەکر بەغدادی رایگه‌یاند، كه ده‌زگای هه‌واڵگیری سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له راستی و دروستی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی به‌غدادی تیایدا ده‌ركه‌وتووه.
كه‌ناڵی سكای نیوز عه‌ره‌بی لەزاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاویکردەوە، کە لێكۆڵه‌ره پسپۆڕه‌كانی ئەمریکا پێداچوونه‌وه بەو گرتە ڤیدیۆییەدا دەکەن کە بەغدادی بڵاویکردوتەوە، ئەمەش بۆ دڵنیابوون له راستی و دروستی گرته ڤیدیۆییهكهو پاشان ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری.
وتیشی، شكستپێهێنانی داعش له‌سه‌ر زه‌وی له عیراق و سوریا گورزێكی ستراتیژی و ده‌روونی بوو كه خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش رووخا و سه‌ركرده‌كانی ده‌كوژران یان له گۆڕه‌پانی شه‌ڕ هه‌ڵده‌هاتن.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژەی بەوەشکردووە، كه‌شه‌ڕ دژی داعش كۆتایی نه‌هاتووه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له فشاره‌كانی له سوریا و عیراق و سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ شكستپێهێنانی هه‌میشه‌یی ئه‌و تیرۆریستانه‌وه و بهدادگاگهیاندنی سه‌ركرده‌كانیان.
رۆژی دووشەممە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەبو بەکر بەغدادی سەرکردەی داعش بڵاوکرایەوە کە تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە شەڕی ئیسلام لەگەڵ خاچپەرستان درێژخایەنە و شەڕی باغۆزیش کۆتایی هاتووە.
وتیشی، هێرشەکانی سریلانکا تۆڵەکردنەوە بوون بۆ شەڕی باغۆز و دەشڵێت شەڕی ئەمڕۆی "دەوڵەتی ئیسلامی شەڕی مان و نەمانە".
ئەبوبەکر بەغدادی لە پەیامەکەیدا، ئاماژەیبەوەشکردبوو، کە چەکدارانی نە لە لیبیا، نە لە موسڵ، نە لە رەققە و باغۆز خۆیان بەدەستەوە نەدا و تاوەکو دواساتەکانی "شەهیدبوون" شەڕیان کردووە.