بەگوێرەی نوێترین پلەبەندی ڕۆژنامەنوسانی بێسنور کە بۆ ساڵی ٢٠١٨ بڵاویکردۆتەوە عێراق لە بارودۆخی زۆر خراپی ڕۆژنامەوانیدایە.
لە پلەبەندیەکەدا کە لەسەر نەخشە وێنا کراوە ئاماژە بۆ ئەوەکراوە وڵاتانی وەک سوید و فیلەندا لە ڕیزبەندی باشەرینەکانن بۆ ئازادیی ڕۆژنامەوانی.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە وڵاتانی وەک عیراق، سۆماڵ، یەمەن و هاوشێوەکانیان لە بارودۆخی زۆر خراپی ڕۆژنامەوانیدان.
پلەبەندی ئازادیی ڕۆژنامەوانی لەسەر نەخشە بۆ ساڵی٢٠١٨:
شینی تۆخ: لە بارودۆخی باشدان، بۆ نمونە سوید و فینلەندا
قاوەیی تۆخ: لە بارودۆخی زۆر خراپدان، بۆ نمونە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تر عیراق، سۆماڵ، یەمەن و هاوشێوەکانیان.