به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی پارێزگای سلێمانی له‌ئاگاداریه‌كی به‌په‌له‌دا دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ئاگادارده‌كاته‌وه كه له‌تانكه‌ری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ئاو وه‌رده‌گرن و بڕی پێنج هه‌زار دیناریان بۆ هه‌رمانگێك لێ وه‌رده‌گیرێت تا به‌ستنی پێوه‌ر له‌سه‌ر تانكه‌ره‌كان.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی" نێردراوه بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاشكرایكردوه، هه‌موو ئه‌و ماڵانه‌ی ئاو له‌تانكه‌ره‌كانی ئه‌وان وه‌رده‌گرن، بڕی پێنج هه‌زار دیناریان بۆ هه‌رمانگێك لێ وه‌رده‌گیرێت تا به‌ستنی پێوه‌ر له‌سه‌ر تانكه‌ره‌كان.
هەروەها داوایكردوه، تاوه‌كو ڕۆژی 30ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بكه‌ن و ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی تا ئه‌وكاته سه‌ردان نه‌كات ئاوی پێ‌نادرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ئه‌وه‌شی ڕونكردۆته‌وه، هاوڵاتیان پێویسته ئه‌م پێداویستیانه‌یان پێبێت، (ناسنامه‌ی باری شارستانی سه‌رۆك خێزان، فۆڕمی خۆراك، ژماره‌ی گه‌ڕه‌ك و كۆڵان و خانوو).