ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی ئاشکراکرد.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە سپی ڕاگەیاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هەفتەی داهاتوو ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ مووچەی هەر یەک لە وەزارەته‌كانی شاره‌وانی، كاره‌با، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ژینگه، ده‌سته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌زگای مین و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن دابەشده‌كرێت.
وتیشی، رۆژی دووشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٩ مووچەی وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی، رۆشنبیری، ئاوه‌دانكردنه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌شده‌كرێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ئایار مووچه‌ی خانه‌نشینانی سەربازی دابه‌شده‌كرێت و رۆژی چوارشه‌ممه‌و پێنجشەممە ٢٢و ٢٣ی ئایار مووچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.