قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد،
دوکانی گۆشتفرۆشەکان له‌سه‌رپێچیه‌كان ئاگاداریان ده‌كاته‌وه یاخود به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كه‌یانه‌وه
سزایان ده‌دات.
گۆران قادر
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست
(سپی) کەوتووە تیایدا هاتووە" لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام سه‌ردانی
دوكانی گۆشتفرۆش و ئه‌وشوێنانه‌ی گۆشتی ئاژه‌ڵ و مریشكی سه‌ربڕاو و مریشكی به‌ستوو
به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشن ده‌كات و له‌سه‌رپێچیه‌كان ئاگاداریان ده‌كاته‌وه یاخود به‌هۆی
سه‌رپێچیه‌كه‌یانه‌وه سزایان ده‌دات".
ئاماژەی بەوەش کردووە، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دووه‌وه
پشكنین بۆ گۆشتی دوكانێكی گۆشتفرۆشی كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ڤێتێرنه‌ری سلێمانی و كوشتارگه‌وه پشكنینی بۆ نه‌كراوه و پاش سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵه‌كه
مۆری نه‌كردوه كه دودەست و دوڕانه و لە یه‌كێك له دوكانەكانی گۆشتفرۆشیدا ده‌ستی
به‌سه‌رداگیراوه.
ئەوەشی خستەڕوو، به‌پێی رێنماییه‌كانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری، ئه‌و شوێنانه‌ی مۆڵه‌تیان بۆكاری گۆشتفرۆشی وه‌رگرتووه
پێویسته پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی بن، یه‌كێكیش
له‌و مه‌رجانه نه‌بونی گۆشتی بێمۆره، له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت
داده‌خرێت و مۆڵه‌تی كاركردنه‌كه‌شی لێوه‌ر ده‌گیرێته‌وه.
ڕاشیگەیاند" ئه‌و گۆشتفرۆشانه‌ی گۆشتی
به‌ستوو خاوده‌كه‌نه‌وه و به‌نرخی گۆشتی خۆماڵی و فرێش به هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن،
به‌هه‌مان شێوه ئه‌وانیش شوێنه‌كه‌یان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی
ده‌كرێته‌وه".
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان وتیشی " به‌فه‌رمانی
قائیمقامی سلێمانی بڕی ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ستی بەسەرداگیراوه له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی
ڤێتێرنەری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
گۆران قاد، هاوکات داوا لە هاوڵاتیانی
شاری سلێمانی دەكات؛ لەكاتی هەبوونی گۆشتی بێمۆر له گۆشتفرۆشه‌كاندا یان هه‌رسه‌رپێچییه‌كی
تر، لەڕێی ژمارە (07708677777) یاخود تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لاپەڕەی فەرمی (قائیمقامیەتی
سلێمانی)ەوە لیژنە هاوبەشەكان ئاگادار بكەنەوە.