له قه‌زای مه‌خموری سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆکەوان كه‌وته‌خواره‌وه.
بەگوێرەی وتەی چەند شایەتحاڵێک ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فڕۆكه‌یەکه لە گوندی سه‌عداوه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی گوێڕی قه‌زای مه‌خمور كه‌وته‌خواره‌وه،و خۆشبەختانە هیچ زیانیکی گیانی نەبوە.
شایەتحاڵەکان ئەوەیان خستۆتەڕوو،کە فڕۆكه‌كه گڕی نه‌گرتووه و ته‌نها باڵێكی تێكشكاوه.هیچ كه‌سێكیان له‌ناو فڕۆكه‌كه و له نزیكی نه‌بینیوه.
قه‌زای مه‌خمور دەکەویتە نێوان قه‌زاكانی حه‌ویجه و شه‌رگات و نزیكه‌ی ٥٠ كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌واوه دووره و به چاندنی گه‌نم و جۆ به‌ناوبانگه.